دواین هەواڵ

کوردستان‌

 54 خولەک پێش ئێستا

بەهۆی خراپیی بەنزینەکەی؛ بەنزینخانەیەک لە کۆیە سزادرا و داخررا

هەرێم نیوز

قایمقامیەتی قەزای کۆیە ڕایگەیاند بەهۆی پابەندندەنەبوون بە ڕێنماییەکان و دەرنەچوونی بەنزینەکەی لە پشکنین، بەنزینخانەیەک لە سنووری قەزاکە سزادرا و داخررا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی 9ـی 2026,، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەی سووتەمەنیی قایمقامیەتی قەزای کۆیە بۆ بەنزینخانەکانی سنوورەکە، بڕیاردرا بە سزادانی بەنزینخانەی «دەروازەی شار» لە ناو شاری کۆیە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، سزادانی بەنزینخانەکە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و بڕیارەکان و دەرنەچوونی نموونەی بەنزینەکەی بووە لە پشکنیندا.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، قایمقامیەتی قەزای کۆیە ڕوونی کردەوە کە سزاکە بریتییە لە پێبژاردنی دارایی بە بڕی یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار،، بەستنی بەنزینخانەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و گۆڕینی تەواوی بەنزینە خراپبووەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP