دواین هەواڵ

کوردستان‌

 44 خولەک پێش ئێستا

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کرد و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ئۆلفکە، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

پشتگیریی حکومەتی هەرێم و فەراهەمکردنی ئاسانکاری
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP