دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی زەیدی: یەکخستنی پێشمەرگە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنی بڕیاری بەرگریمان

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی تەواوبوونی پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەکات و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانێت بۆ یەکخستنی بڕیاری بەرگریی وڵات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆرمی (ئێکس) ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و قارەمانانی پێشمەرگە دەکەین بە بۆنەی تەواوبوونی یەکخستنی پێکهاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە." 

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە ئاسایشی نیشتمانی بەهێزتر دەکات و کاری دامەزراوەیی دەچەسپێنێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگیی ئەم پرۆسەیە کردەوە بۆ سەقامگیریی وڵات و ڕوونیکردەوە؛ یەکخستنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لەژێر چوارچێوە دەستووری و یاساییەکاندا، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و یەکخستنی بڕیاری بەرگریمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP