دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ڕووسیا کۆنتڕۆڵی بەسەر پیشەسازیی گازوایلدا لەدەست داوە و دەبێت جەنگی ئۆکراینا بوەستێت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کە ڕووسیا بەهۆی جەنگەوە کۆنتڕۆڵی بەسەر پیشەسازیی گازوایلدا لەدەست داوە، هاوکات داوای کۆتاییهێنانی بەپەلە بە جەنگی ئۆکرایناش دەکات بەهۆی کوژرانی مانگانەی دەیان هەزار کەسەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی 9ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروث سۆشیاڵ) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕووسیا بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە کۆنتڕۆڵی بەسەر پیشەسازیی گازوایلدا لەدەست داوە. ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە پاڵاوگەکانی گازوایلی ڕووسیا تەقێنراونەتەوە و بەلانی کەمەوە بە شێوەیەکی کاتی لەکار کەوتوون.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ترەمپ داوای کردووە بەپەلە کۆتایی بەو جەنگە بهێنرێت و ئاشکرای کردووە، کە مانگانە نزیکەی 25 هەزار کەس لەو ململانێیەدا دەکوژرێن، کە زۆربەیان سەربازن.

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەهۆی بەردەوامیی ئەو جەنگەوە تەواوی جیهان زیانمەند دەبێت و باجەکەی دەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP