هەرێم نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا کرد کە لە هەرسێ سێناتۆر: نیکۆل دۆرانتۆن سەرۆکی کۆمیتەی دۆستایەتیی فەرەنسا - عێراق، ڕێمی فێرۆ و ئۆلیڤیێ بیتز ئەندامانی کۆمیتەکە پێکهاتبوو.
پەیوەندییە مێژووییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا ئاڵوگۆڕ کرا.
شاندەکە ئاماژەیان بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دا و دووپاتیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی فەرەنسایە.
پێزانینی هەرێمی کوردستان و دۆسیە ناوخۆییەکان
لای خۆیەوە، سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکومەت و گەلی فەرەنسا دەربڕی.
پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بوو.