دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنەوەی ڕاستەوخۆی داواکراوان

هەرێم نیوز

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە پلانی کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەتەوە دوای کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ٣٠ی ئەم مانگەدا (ئەیلول) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوەست، لیوا سەباح نوعمان، وتەبێژی سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، پڕۆسەی کشانەوەی هاوپەیمانان خێراتر بووە و تا ٣٠ی ئەیلول کۆتایی دێت.

 جەختیشی کردەوە کە داعش لەڕووی سەربازییەوە لە عێراق بەتەواوی تێکشکێنراوە و هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان.

هاوکات لەسەر ئاستی ئەمنی، هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی نوێیان ئەنجامداوە بۆ ڕادەستکردنەوەی ڕاستەوخۆی داواکراوان بەبێ ڕۆتینات و کاراکردنی لیوا هاوبەشەکان. 

لەلایەکی دیکەشەوە، مەحمود خۆشناو، سەرکردە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە لیژنەیەکی هاوبەش پێداچوونەوە بە دەروازە سنوورییە ناڕەسمییەکاندا دەکات بە مەبەستی داخستن یان ڕێکخستنەوەیان.

لە هەمان چوارچێوەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگییە ئەمنییەکان دژی هەڕەشەکانی داعش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP