هەرێم نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕای گەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ جۆرێک لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێدا نییە، بەڵام هاوکات لە پێگەی لاوازییەوە ناچێتە سەر مێزی دانوستان.
ئەمڕۆ هەینی، 11ـی 9ـی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە قەیرانە سەربازییەکان کردەوە و ڕای گەیاند، ئێران دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و بەدوای ئاشتییەکی سەقامگیردایە، بە مەرجێک تاران لە پێگەی هێز و کەرامەتدا بێت و توانای بەرگەگرتنی وڵات لە بەرامبەر پێشهاتەکاندا بەرز بگوێزرێتەوە.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی و ئابووری، پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە سزاکان و لێکەوتەکانی شەڕ کێشەکانیان قووڵتر کردووەتەوە، داواشی لە پسپۆڕان و ئەکادیمییەکان کرد بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانە ئابوورییەکان پێشنیازی کرداری بخەنە ڕوو.