دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا ٩ کەسایەتی و دوو کۆمپانیای عێراقی خستە لیستی سزاکانییەوە

هەرێم نیوز


لە بڕیارێکی نوێدا، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ٩ کەسایەتیی عێراقی و دوو کۆمپانیای لەو وڵاتە خستە نێو لیستی سزا ئابوورییەکانیانەوە.
 
بەپێی بڕیارەکە، سزاکان ٩ هاووڵاتیی عێراقی دەگرێتەوە کە بریتیین لە:
 
 (خەلدوون ناسر مەریوش عەبادە، عەبدوڵڵا نازم لەعیبی عامری، حوسێن ئەحمەد حوسێن زهێباوی، کەڕار محەمەد قاسم حریشاوی، عەلی حەسەن فەرەحان لامی، عەبدولحەسەن عەلی ئەکبەر نامدار مەندەلاوی، ماجید عەلی ئەکبەر نامدار مەندەلاوی، محەمەد ئەمین فازڵ عەلی شێخلی، و عەباس جەواد کازم تەمیمی).
 
هاوکات دوو کۆمپانیای عێراقیش کەوتوونەتە بەربەرەکانی سزاکانی واشنتۆن، کە بریتیین لە کۆمپانیای «عەین عێراق» بۆ تەکنەلۆژیای سیستەمەکانی پاراستن و پەیوەندییەکان، لەگەڵ کۆمپانیای «برووج بۆ بەڵێندەرایەتیی گشتی و بازرگانی و گواستنەوە».



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP