هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و بەردەوامیی کردەوە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە و باشووری لوبنان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 11ـی 9ـی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، پاش ئەوەی توانای ڕاستەوخۆی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمییان لەناوبردووە، ئێران دووبارە هەوڵدەداتەوە خۆی بە چەکی ئەتۆمی پڕچەک بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوكات لەگەڵ هاتنی جەژنی سەری ساڵی عیبری (ڕۆش هاشانە)، بەڵێن دەدات تاوەکو لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا بێت، ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە هێزێکی زۆرەوە لە کەرتی غەززە و لوبنان درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن و ئاماژەی بەوەدا، گردی بیوفۆر و هەندێک ناوچەی دیکەیان ئامانج گرتووە و هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.