هەرێم نیوز
تۆمی بیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،، هێزەکانی سوپای ئەمریکا سەرکەوتوو بوون لە پاراستنی زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ کەشتیی بازرگانی و ئاسانکارییان بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 9ـی 2026، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە، واشنتن بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات تاران هاتوچۆی دەریایی لەم ڕێڕەوە ستراتیژییەدا ئاستەنگ بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە وڵاتەکەی ڕێکاری توند بەرامبەر هەر هەوڵێکی ئێران دەگرێتە بەر کە ئامانجی دروستکردنی ئاستەنگ بێت بۆ ئابووریی جیهان.
هاوكات جەختی کردەوە،، کە ئەمریکا لە هەماهەنگیی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، بۆ ڕێگری لەوەی ڕەفتارەکانی ئێران لە دروستکردنی کێشە بۆ کەشتیوانیی نێودەوڵەتی ببێتە دیاردەیەکی قبوڵکراو.