دواین هەواڵ

جیهان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیای فەرمیی ئیسرائیل: لە جەنگی غەززەدا گفتوگۆی نهێنی لەنێوان حەماس و شاباک هەبووە

هەرێم نیوز

میدیای فەرمیی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، لە کاتی جەنگی غەززەدا گفتوگۆی نهێنی و ڕاستەوخۆ لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (شاباک) ئەنجام دراوە.

ئامانجی گفتوگۆ نهێنییەکان
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، لە کاتی جەنگی غەززەدا پەیوەندیی نهێنی لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و دەزگای شاباکدا هەبووە، کە مەبەست لێی چارەسەرکردنی دۆسیەی بارمتەکان و تێپەڕاندنی نێوەندگیریی دەوڵەتی قەتەر بووە.

ئاگاداریی نەتەنیاهۆ و سەرکردایەتیی حەماس
ڕۆنین بار، سەرۆکی پێشووی دەزگای شاباک، لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و خەلیل حەییە، سەرۆکی ئێستەی بزووتنەوەی حەماس بە وردی ئاگاداری وردەکاریی ئەو گفتوگۆیانە بوون.

شایەنی باسە، ئەو گفتوگۆ نهێنییانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان بەرپرسێکی باڵای دەزگای شاباک و غازی حەمەد، سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی حەماسدا بەڕێوە چووم.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP