دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

تڕەمپ دەرگای دانوستان دادەخات و ئێرانیش هەڕەشەی کوشتنی نتنیاهۆ دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن هیچ دانوستاندنێک لەگەڵ تاران ناکات و سەرنجی تەواوی خستووەتە سەر سەپاندنی سزای ئابووری، هاوکات هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو وڵاتانەشی کرد کە پەیوەندیی بازرگانییان لەگەڵ ئێراندا هەیە.

تڕەمپ جەختی کردەوە: "ئێمە نامانەوێت قسەیان لەگەڵ بکەین و هەوڵی هیچ دیدارێک یان شتێکی لەو جۆرە نادەین." هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر بانکە چینییەکاندا دا بەهۆی مامەڵەکانیان لەگەڵ تاران، لە کاتێکدا ڕەفتاری ڕووسیای لەبارەی گەرووی هورمزەوە بە ئەرێنی وەستف کرد.

پەیامی تاران و هەڕەشەکردن لە ناتانیاهۆ لە بەرامبەردا، موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند، ناوبژیوانان داوایان لە تاران کردووە مەرجەکانی بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز دیاری بکات و ئێران خەریکی ئامادەکردنی ئەو مەرجانەیە، کە لە سەرەتایاندا ڕاگرتنی جەنگە لە ناوچەکەدا.

ڕەزایی هەڕەشەی "ناردنی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ دۆزەخ" کرد، بەڵام ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لە پلانی تاران دەکرد بۆ تیرۆرکردنی بارۆن تڕەمپ (کوڕە بچووکی سەرۆکی ئەمریکا) و ڕایگەیاند، ناتانیاهۆ هەوڵی داوە بە زانیاریی درۆ دۆناڵد تڕەمپ بخڵەتێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP