هەرێم نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە ئامانجی ڕێگری لە دەستگەیشتنی ئێران بە سیستەمی دارایی لە ئیمارات، کۆمەڵێک سزای دارایی نوێی بەسەر چەند دامەزراوە و کەسایەتییەکدا سەپاند.
سزادانی بانک و کۆمپانیاکان
ئەمڕۆ هەینی، ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بانکێک بە ناوی "بانکی میسر" لە ئیمارات و کۆمپانیایەکی دیکە بە ناوی "کامینگ" کە نووسینگەی سەرەکی لە هۆنگ کۆنگە، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووریی ئێراندایە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت تاران دەستی بە دۆلار و سیستەمی دارایی جیهانی بگات.
سزادانی بەرپرسێکی بانکی
لە هەمان چوارچێوەدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کەسێکدا بە ناوی "ڕەزا محەممەد تائیدی" سەپاند، کە بەرپرسی لقی بانکی میلیی ئێرانە لە وڵاتی ئیمارات.