دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئارایشتگایەک داخرا؛ ژووری نوستن و حەبى دژە دووگیانیى تێدا بوو

هەرێم نیوز

لە ناحیەی تەناهیی سەر بە قەزای سێمێڵ، ئارایشگایەک کە گومانی ئەنجامدانی کاری نەشیاوی لێ دەکرا، لەلایەن لیژنەکانی قایمەقامیەتەوە بە یەکجاری داخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی 8ـی 2026، شەعبان خەلیل، قایمقامی قەزای سێمێڵ ڕایگەیاند،لە ئەنجامی پشکنینی لیژنەکاندا، لە پشتی ئارایشگاکەوە ژوورێکی نوستنی ڕێکخراو بە تەواوی پێداویستییەکانەوە هەبووە، جگە لەوەش دەست بەسەر بڕێک دەرمانی قەدەغەکراو، بۆتۆکس و فیلەری ماوەبەسەرچوو، لەگەڵ ژمارەیەک نێرگەلەدا گیراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر شتێک قەدەغە و پێچەوانەی یاسا بێت لەو شوێنەدا دۆزراوەتەوە، بۆیە ئارایشگاکە بە تەواوەتی داخراوە و خاوەنەکەی، بەڕێوەبەرەکەی و سەرجەم تێوەگلاوانی بابەتەکە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP