دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆڕەک تێلیکۆم: بڕیاری دادگای ڕەسافە کاریگەری لەسەر چالاکییەکانمان نابێت

هەرێم نیوز

کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم هاوبەشەکانی دڵنیا دەکاتەوە کە بڕیاری دادگا کاریگەری لەسەر چالاکییەکانیان نابێت، بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی 8ـی 2026، میدیاکان بڵاوەیانکردەوە، لە کاردانەوەیەکدا بۆ بڕیاری نوێی دادگای ڕەسافە، بەرپرسانی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم ڕایانگەیاند، بڕیارە نوێیەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پرۆسەکانی کۆمپانیاکە نابێت.

 ڕوونیشیانکردەوە، ئەم بڕیارە کاتییەی دادگا کە پێشتر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرچووبوو، بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی بۆ ڕاگرتنی کارکردن لەگەڵ کۆڕەک هەڵپەساردبوو، بەڵام دوای تانەلێدان لەو بڕیارە کاتییە، دادگای ڕەسافە بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و ڕێکارەکان وەک پێشوو گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردن.

ئاماژەی بەوەش کراوە، کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم دڵنیایی بە بەشداربووانی داوە و ڕایگەیاندووە، ئەم جۆرە بڕیارانە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەکانیان نابێت و بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP