دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

تورکیا چوار لیژنەی تایبەت بۆ چەکداماڵین و سازانی کۆمەڵایەتی پێکدەهێنێت

هەرێم نیوز

تورکیا چوار لیژنەی تایبەت بۆ هەماهەنگیی کاروباری دادوەری، بەدواداچوون، سازانی کۆمەڵایەتی و چەکداماڵینی ستراتیژی لەژێر چاودێریی جێگری سەرۆککۆماردا پێکهێنا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی 8ـی 2026، میدیاکان بڵاوەیانکردەوە، ئەم بڕیارە لە یەکەمین کۆبوونەوەی "ئەنجوومەنی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی تورکیا" بە سەرۆکایەتی جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆمار و بە ئامادەبوونی وەزیرانی داد، دەرەوە، ناوخۆ، بەرگری و بەرپرسانی باڵای ئەمنی و هەواڵگری دراوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، دامەزراندنی ئەم لیژنانە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 7595 بۆ بەهێزکردنی هاوسۆزیی نیشتمانی و تەواوکاریی کۆمەڵایەتی دێت، کە ئامانج لێی بنبڕکردنی یەکجاریی توندوتیژی و چەسپاندنی ئاشتیی ناوخۆییە لە وڵاتەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP