هەرێم نیوز
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دادوەریی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئامانجی سەردانە یەک ڕۆژییەکەی زێدان بریتییە لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی یاسایی و دادوەری، کاراکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ دۆسیە یاساییە هاوبەشەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
لە سەردانەکەدا کار دەکرێت بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی دژەتیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و قاچاخچێتی و چەسپاندنی سەروەریی یاسا لە ناوچەکەدا.