دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە ناوچە سنوورییەکان دوور دەخرێنەوە

هەرێم نیوز

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی پۆلێنکردنی سوریای وەک وڵاتێکی پاڵپشتیکەری تیرۆر هەڵوەشاندەوە، بەوەش کۆتایی بە لیستێک هێنا کە لە ساڵی ١٩٧٩وە بەردەوام بوو، ئەمەش هەنگاوێکە دەرگا بەرامبەر قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و دیمەشق دەکاتەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوە ناوی سوریای لە لیستەکە سڕیوەتەوە دوای تەواوکردنی ڕێڕەوە یاساییەکان.

 ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی زنجیرە ڕێکارێکی ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد تڕەمپدایە بۆ کەمکردنەوەی ئابڵوقە و سزاکانی سەر سوریا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ ناو ئابووری و سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی.

پێشتر ئەم پۆلێنکردنە کۆمەڵێک سزای توندی لەخۆدەگرت، لەوانە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک، ڕاگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکان و دروستکردنی ئاستەنگی دارایی و ئابووری.

شایەنی باسە، واشنتۆن لە ساڵی ١٩٧٩وە سوریای خستبووە ئەم لیستەوە. بە دەربازبوونی دیمەشقی بێ، لە ئێستادا تەنیا ئێران، کۆریای باکوور و کوبا لە ناو لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکەری تیرۆر لە ڕوانگەی ئەمریکاوە دەمێننەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP