هەرێم نیوز
بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ڕای گەیاند: «لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە.»
هەروەها سەرۆک بارزانی هیوای خواست کە ئەم بۆنە پیرۆزە بشێتە هۆی بەدیهێنانی ئاشتی، ئارامی، خێر، خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکە و تەواوی جیهان.