هەرێم نیوز
ئەحمەد ڕەزا ڕادان، فەرماندەی پۆلیسی ئێران، هۆشداریی توند لەبارەی هەوڵە دەرەکییەکان بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری دەدات و ڕای گەیاند کە دوژمن هەوڵ دەدات بە بیانووی بارودۆخی ژیان، سوتەمەنی، ئابوری و بێکاری ئاژاوە لە وڵاتدا بنێتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی "ئیسنا"ی فەرمی، فەرماندەی پۆلیسی ئێران لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە دوژمن بە بەردەوامی بە دوای وروژاندنی ئاژاوەگێڕی لە بەشێک یان لە سەرتاسەری وڵاتدا دەگەڕێت و چەندین دۆخ و قەیرانی وەک بیانوو بەکار دەهێنێت.
ڕادان جەختی لەوەش کردەوە کە "شەڕی سێهەمی سەپێنراو" هێشتا کۆتایی نەهاتووە و دوژمن دەستبەرداری گوشارەکانی نەبووە، بۆیە لەم پێناوەدا داوای کرد کە هێزە ئەمنییەکان بوێرتر و لە هەمان کاتدا نزیکتر لە خەڵکەوە ڕفتار بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر سیناریۆیەکی نەخوازراو بگرن.