هەرێم نیوز
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی تونددا ڕای گەیاند کە واشنتۆن سزای توندی بەسەر ٦٠ قەوارە، کەسایەتی و کەشتیی ئێرانیدا سەپاندووە و کار بۆ بڕینی سەرجەم خوێنبەرە داراییەکانی ئەو وڵاتە لە جیهاندا دەکات.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە هەر وڵاتێک هاوکاریی ئێران بێت، ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە و لە سیستەمی "دۆلار" دەردەکرێت، و داوای لە وڵاتانی جیهان کرد هەڵوێستی خۆیان دیاری بکەن؛ "یان لە بەرەی ئەمریکابن یان لە بەرەی ئێران."
بێسێنت ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانجی ئەم هەنگاوانە کۆتاییهێنانە بەو هەڕەشانەی کە تاران بۆ سەر ئاسایشی جیهان دروستی کردوون، و واشنتۆن هیچ "مەجالێکی هەناسەدان" بۆ ڕژێمی ئێران ناهێڵێتەوە تاوەکو بتوانێت جارێکی دیکە ڕیزەکانی خۆی ڕێکبخاتەوە.