هەرێم نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری سەردانی دیمەشقیان کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی 8ـی 2026، بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە هاوڕێیەتیی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری سەردانی شاری دیمەشقیان کرد.
لە دیمەشق، شاندەکە لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ـی کانونی دووەم و پڕۆسەی تێکەڵبوونەوەیان کردووە.