دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

حوسییەکانی یەمەن کەشتییەکی نەوتی سعودی بە موشەکی بالیستی دەکەنە ئامانج.

هەرێم نیوز

بزووتنەوەی حوسییەکانی یەمەن ڕای گەیاند کە لە ڕێگەی موشەکێکی بالیستییەوە، کەشتییەکی نەوتیی سەر بە سعوودییەیان لە باکووری دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حوسییەکان، هێزەکانیان توانیویانە کەشتیی نەوتیی (ئامزان) لە بەرامبەر کەناراوەکانی یەنبەع بە شێوەیەکی ورد و ڕاستەوخۆ بپێکن، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە ئاگر لە کەشتییەکە بکەوێتەوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی مەترسیی ئەم هێرشەوە، ژمارەیەک کەشتیی تریش کە لە ناوچەی ئامانجەکەدا بوون، ناچار بوون شوێنەکە بەجێ بهێڵن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP