دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە هەفتەیەکدا بە ڕێژەی ٣٤٪ دابەزی

هەرێم نیوز

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نەوتیی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٣٤٪ کەمی کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، 21ـی 8ـی 2026، ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکان بڵاوی کردەوە، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنووری سلێمانی لە ڕێکەوتی 15 تا 21ـی ئابی 2026، بڕی 7 ملیار و 178 ملیۆن دینار بووە، کە 82٪ـی بە شێوەی نەختینە (کاش) و 18٪ـی بە شێوەی چک بووە.

لە بەراوردکارییەکەدا هاتووە، داهاتی هەفتەی پێشتر (8 تا 14ـی ئاب) بڕی 10 ملیار و 977 ملیۆن دینار بووە؛ بەمەش داهاتی هەفتەی ڕابردوو بە بڕی 3 ملیار و 799 ملیۆن دینار (واتە بە ڕێژەی 34٪) کەمی کردووە.

هاوکات ماڵپەڕی شەفافیەت کۆی داهاتی مانگەکانی ڕابردووی بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو:

تەمموز: 55 ملیار و 406 ملیۆن دینار
حوزەیران: 43 ملیار و 512 ملیۆن دینار
ئایار: 51 ملیار و 667 ملیۆن دینار
نیسان: 43 ملیار و 405 ملیۆن دینار
ئازار: 43 ملیار و 927 ملیۆن دینار
شوبات: 68 ملیار و 313 ملیۆن دینار
کانوونی دووەم: 52 ملیار و 336 ملیۆن دینار



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP