دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

پڕۆژەی پشکی بودجەی ٢٠٢٧ی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا کرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی پرۆسەی ئامادەکردنی پشکی هەرێمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ٢٠٢٧ و ناردنی بۆ بەغدا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، دوای زیاتر لە مانگێک لە گفتوگۆ و خەمڵاندن، پڕۆژەی پشکی هەرێم بە هەردوو شێوازی کاغەزی و ئەلیکترۆنی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە بەغدا کراوە. ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی، سوپاسی ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە بە شێوازێکی زانستی و هاوئاهەنگ لەگەڵ سیستمی ئەلیکترۆنیی بودجەی فیدراڵی.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم پڕۆژەیەدا سەرجەم شایستە داراییەکان جێگیر کراون؛
 
لەوانە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، جێگیرکردنی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و پێشمەرگە، بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، و دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان. 

هاوكات داوا لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کراوە بە یەکدەنگی داکۆکی لەم پشکانە بکەن لە ئەنجومەنی نوێنەران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP