دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمینداری گشتیی حیزبی جەماوەری نیشتمانی بە تۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی دەستگیر دەکرێت

هەرێم نیوز

میدیا عێراقییەکان دەستگیرکردنی ئەحمەد جبووری (ئەبو مازن)، ئەمینداری گشتیی حیزبی جەماوەری نیشتمانییان بە تۆمەتی تێوەگلان لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، 8ـی 8ـی 2026، میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە بڵاویان کردەوە، هێزە ئەمنییەکان ئەحمەد جبووری ناسراو بە (ئەبو مازن)، ئەمینداری گشتیی حیزبی جەماوەری نیشتمانییان دەستگیر کردووە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، دەستگیرکردنی ئەبو مازن پەیوەندیدار بووە بە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیی وڵات، و پرۆسەی دەستگیرکردنەکەشی لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی دادگا بەڕێوە چووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP