دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەک تاقیکردنەوە؛ دابەشکردنی بەنزین لە هەولێر دەکرێتە ئەلیکترۆنی

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، وەک تاقیکردنەوەیەک، دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە بەنزینخانەی شەهم دەکرێتە ئەلیکترۆنی.

بەیانی ڕێککەوتی 2026/7/27، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە بەنزینخانەی (شەهم) بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکرێت. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە کە لە کاتی سەردانیکردندا کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان بهێنن.

بەپێی ڕێنماییەکان، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی (٤٠) لیتر بەنزین دابەش دەکرێت.

 بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەشداری لەم تاقیکردنەوەیەدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە نوێیەکان لە بواری دابەشکردنی سووتەمەنیدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP