دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

شیهایگۆ: چۆن نەشیاوترین زەوی بوو بە نموونەی جیهان؟

هەرێم نیوز

بنبڕکردنی هەژاری و بووژاندنەوەی گوندەکان بوونەتە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەزموونی گەشەپێدانی چین لە چەند دەیەی ڕابردوودا. لە نێوان چەندین چیرۆکی گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا، ئەزموونی ناوچەی ئۆتۆنۆمی نینگشیا هوی ،وەک یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین نموونەکان دەردەکەوێت، کە نیشانی دەدات چۆن پلاندانانی درێژخایەن، سیاسەتە ئاڕاستەکراوەکان و هاوکاری ناوچەیی دەتوانن داهاتووی ناوچەیەکی بێبەش لە ڕووی ئابوورییەوە سەرلەنوێ دابڕێژنەوە،ناوچەکانی نینگشیا کە ڕۆژانێک بە بارودۆخی سروشتی سەخت و هەژاریی بەربڵاو دەناسران، تووشی گۆڕانکاری قووڵی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوونەتەوە و سەرنجی زیاتری نێودەوڵەتییان ڕاکێشاوە. ئەم ڕاپۆرتە لێکۆڵینەوە لەو گۆڕانکارییە دەکات و تیشک دەخاتە سەر تەحەددییە مێژووییەکان، ئەو ستراتیژیانەی کە پەیڕەوکراون، و ئەو وانە بەربڵاوانەی کە ئەزموونی گەشەپێدانی نینگشیا پێشکەشی ئەو وڵاتانەی دەکات کە هەوڵی مۆدێرنەکردنی بەردەوام و گشتگیر دەدەن.

شیهایگۆ

بۆ چەندین دەیە، شیهایگۆ هاوواتای هەژاری و سەختی ژینگە بوو. ئەم ناوچەیە بە شاخی سەخت، دۆڵی قووڵ و سروشتێكی بێبەر و وشك دەورەدراوە. بارانبارینی ساڵانە كەمترە لە ۲۰۰ ملیمەترە، لە كاتێكدا ڕێژەی بەهەڵمبوون لە ۱۰۰۰ ملیمەتر زیاترە، ئەمەش كشتوكاڵی زۆر قورس كردبوو. ناوە خۆجێییەكانی وەك "هانجیاوشوی"  و "هانتینلینگ" (تەپۆڵكەی وشكەساڵی) ڕەنگدانەوەی ململانێی چەندین نەوە بوون لە دژی وشكەساڵی و كەمیی ئاو
لە ساڵی ۱۹۷۲، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) و بەرنامەی جیهانی خۆراك ، شیهایگۆیان وەك یەكێك لەو شوێنانەی جیهان دەستنیشان كرد كە كەمترین شیاوی بۆ ژیانی مرۆڤ هەیە.


سەرەتای گۆڕانكارییەكی مێژوویی

وەرچەرخانێكی مێژوویی لە ساڵی 1996دا هاتە كایەوە لە ڕێگەی ستراتیژی هاوكاری هەرێمی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای چین، كە هاوبەشییەكی درێژخایەنی لە نێوان پارێزگای فوجیان و نینگشیا لە مەودای زیاتر لە ۲۰۰۰ كیلۆمەترەوە دامەزراند،لە تەممووزی ۱۹۹۷دا، لە ژێر ڕێنمایی شی جینپینگ كە ئەو كاتە بەرپرسێكی باڵای فوجیان بوو، هەردوو ناوچەكە بە هاوبەشی گوندی میننینگ - لە قەزای یۆنگنینگ لە نزیك ینچوان دامەزراند. زیاتر لە ۸۰۰۰ دانیشتووی شیهایگۆ لە چیاكانەوە گوازرانەوە بۆ بیابانی گۆبی بەدوای دەرفەتی باشتردا.ساڵانی سەرەتایی زۆر قورس بوون. ناوچەكە بە لمی بیابان دەورەدرابوو، سەوزایی تێدا نەبوو، و تێكڕای داهاتی ساڵانەی خێزانە گواستراوەكان كەمتر بوو لە ۵۰۰ یوان. بەڵام بە پشتیوانی بەردەوامی بەرپرسان، پسپۆڕانی تەكنیكی و بەرنامەكانی وەبەرهێنانی فوجیان، ئەم كۆمەڵگە نوێیە قۆناغ بە قۆناغ ژێرخان، كشتوكاڵ، نیشتەجێبوون و پیشەسازی خۆی گەشەپێدا.


لە یارمەتی دەرەكییەوە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

دوای نزیكەی سێ دەیە، هاوبەشیی نێوان فوجیان و نینگشیا لە یارمەتی دارایی سادەوە گۆڕاوە بۆ مۆدێلێكی گەشەپێدانی گشتگیر كە بوارەكانی هاوكاری پیشەسازی، پەروەردە، چاودێری تەندروستی، گەشەپێدانی بەهرەمەندان، ئابووری دیجیتاڵی و بەڕێوەبردنی گوندەكان دەگرێتەوە،ئەم مۆدێلە كە بە "مۆدێلی میننینگ" ناسراوە، بووەتە یەكێك لە دیارترین نموونەكانی چین لە هاوكاری دووقۆڵی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا و گەشەپێدانی هەرێمی هەماهەنگ،خودی شیهایگۆ تووشی گۆڕانكارییەكی سەرنجڕاكێش بووە. زیاتر لە پەنجا ساڵ دوای ئەوەی وەك ناوچەیەكی نەشیاو بۆ ژیان وەسفكرا، ئێستا ناوچەكە بەهۆی دەستكەوتەكانی لە كەمكردنەوەی هەژاری و گەشەپێدانی بەردەوامدا دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.


ئەزموونی چین لە كەمكردنەوەی هەژاریدا

كەمپەینی فراوانتری چین بۆ كەمكردنەوەی هەژاری، زەمینەی نیشتمانی بۆ سەركەوتنی شیهایگۆ دابین دەكات،لە ساڵی ۲۰۱۲دا، نزیكەی ۹۹ ملیۆن هاووڵاتی گوندنشینی چین هێشتا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژیان. لە ڕێگەی سیاسەتە ئاڕاستەكراوەكانی كەمكردنەوەی هەژارییەوە — بە بەرنامەكانی گواستنەوەی نیشتەجێبوون، گەشەپێدانی پیشەسازی، پشتیوانی پەروەردەیی، پاراستنی تەندروستی و وەبەرهێنانی ژێرخان — چین ڕایگەیاند كە تا كۆتایی ساڵی ۲۰۲۰ هەژاری ڕەهای لە گوندەكاندا بەپێی پێوەرە نیشتمانییەكانی خۆی بنبڕ كردووە
بەپێی زانیارییەكانی بانكی جیهانی، لەم دەیان ساڵەی دواییدا نزیكەی ۱۰۰ ملیۆن كەس لە هەژاریی ڕەها ڕزگاركراون، و چین پشكی زیاتر لە ۷۰٪ی كەمكردنەوەی هەژاری لەسەر ئاستی جیهان لەم ماوەیەدا بەركەوتووە. هەروەها وڵاتەكە ۱۰ ساڵ پێش وادەی دیاریكراو، گەیشتە ئامانجی كەمكردنەوەی هەژاری لە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ساڵی ۲۰۳۰


بووژاندنەوەی گوندەكان بنبڕكردنی هەژارییەوە

ئەمڕۆ، ستراتیژی چین لە بنبڕكردنی هەژاری تێپەڕیوە و بەرەو بووژاندنەوەی درێژخایەنی گوندەكان و خۆشگوزەرانی هاوبەش هەنگاو دەنێت،نموونەیەكی دیار لەم بوارەدا، دامەزراندنی گوندێكی شانۆیی ناوازەیە بۆ یادكردنەوەی ۳۰ ساڵەی هاوكارییەكانی نێوان فوجیان و نینگشیا. ئەم پڕۆژەیە مێژووی ناوخۆیی دەگۆڕێت بۆ گەشتوگوزاری ڕۆشنبیری، ئەمەش ڕێگەی بە زیاتر لە ۱۰۰ دانیشتووی ناوچەكە داوە ببنە ئەكتەر و نمایشكار، لە هەمان كاتدا دەرفەتی كاری نوێ لە ڕێگەی گەشتوگوزار، بەرهەمە خۆماڵییەكان و كەلەپووری كولتوورییەوە دەڕەخسێنێت،مەزندە دەكرێت نزیكەی ۲۵۰۰ دانیشتووی ناوچەكە لە ڕێگەی زیادبوونی داهاتیانەوە سوودمەند بن لەم دەستپێشخەرییە هاوبەشەی كولتوور و گەشتوگوزار.

چیرۆكی گەشەپێدان 

گۆڕانكارییەكانی شیهایگۆ دەیسەلمێنن كە نەهێشتنی هەژاری پێویستی بە پلاندانانی درێژخایەن، گەشەپێدانی ژێرخان، سیاسەتی گشتیی ئاڕاستەكراو، هاوكاری ناوچەیی و وەبەرهێنانی بەردەوام هەیە لە سەرمایەی مرۆییدا،بۆ زۆرێك لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو كە هەوڵی مۆدێرنەكردن دەدەن لەگەڵ پاراستنی ڕێڕەوی سەربەخۆی گەشەپێدانی نیشتمانی خۆیان، ئەزموونی نینگشیا وانەی بەنرخ پێشكەش دەكات لەسەر چۆنیەتی تێكەڵكردنی پلاندانانی حكومی، هاوبەشیی هەرێمی، گەشەپێدانی پیشەسازی و بەشداری كۆمەڵگەی ناوخۆیی
چیرۆكی شیهایگۆ تەنها سەركەوتنێكی ناوچەیی نییە؛ بەڵكو نوێنەرایەتی یەكێك لە گرنگترین نموونەكانی كەمكردنەوەی هەژاری لەسەر ئاستی بەرفراوان و گۆڕینی گوندەكان دەكات لە سەدەی بیست و یەكەمدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP