دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

بە زیاتر لە 305 تۆن قیڕ، شەقامەکانی هەولێر نۆژەن کرانەوە.

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی گشتگیردا بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقام و کۆڵانە تێکچووەکان، زیاتر لە 305 تۆن قیڕ بەکارهێنراوە بۆ قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چەندین ناوچەی جیاوازی شاری هەولێر.

ئەمڕۆ هەینی، 10ـی 7ـی 2026، ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاوی کردەوە، لەم هەڵمەتەدا کە لەلایەن تیمی چاککردنەوەی شەقام لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی ئەنجامدراوە، 1900 مەتر دووجا قیڕتاوکردن ئەنجامدراوە. 

پرۆسەکە گەڕەکەکانی (ڕزگاری، کورانی مەخمور لە نزیک شەقامی ئەلبان، نازناز، هەولێری نوێ) و هەروەها بەشێک لە شەقامی 100 مەتری و ڕێگەی گشتیی بنەسڵاوە و جووت سایدی 18ی شوباتی لەخۆ گرتووە.

ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدایە کە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ باشترکردنی ژێرخانی شەقام و ڕێگاکانی ناو شار بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی گرفتی شەقامە تێکچووەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP