دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆیتەرز: تەندروستیی موجتەبا خامنەیی بەرەو باشبوون دەچێت.

هەرێم نیوز

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە زانیاریی چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران بڵاوی کردەوە، دۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی بەرەو باشبوون دەچێت، بەڵام ناوبراو هێشتا وەک پێویست چاک نەبووەتەوە بۆ ئەوەی لە شوێنە گشتییەکان دەربکەوێت و قسە بۆ ڕای گشتی بکات.

ئەمڕۆ هەینی، 10ـی 7ـی 2026، ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نەبوونی موجتەبا خامنەیی لە مەراسیمەکانی پەیوەست بە باوکییەوە، بووەتە جێگەی مشتومڕ لەنێوخۆ و دەرەوەی ئێران.

 لەوەتەی لە مانگی ئاداری ئەمساڵ وەک جێگرەوەی عەلی خامنەیی دیاری کراوە، موجتەبا خامنەیی لە میدیاکان دەرنەکەوتووە و هیچ وێنە یان پەیامێکی دەنگیی لێ بڵاو نەبووەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، موجتەبا خامنەیی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی عەلی خامنەیی، بەسەختی بریندار بوو. 

بۆ ماوەیەکی زۆر، دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ناوبراویش لەو هێرشانەدا گیانی لەدەست دابێت، بەڵام ئەم زانیارییە نوێیانەی ڕۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ژیاندا ماوە و لە قۆناغی چاکبوونەوەدایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP