هەرێم نیوز
محەممەدباقر زولقەدر، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هۆشدارییەکی توندی دایە ئیسرائیل و ڕایگەیاند، هەر هێرشێکی نوێ کە ژێرخانەکانی ئێران بکاتە ئامانج، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و هاوشێوەی بەدوادا دێت.
ئەمڕۆ هەینی، 10ـی 7ـی 2026، زولقەدر لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بە هیچ شێوەیەک بەرامبەر بەو کردەوانە بێدەنگ نابێت کە بە شەڕانگێز وەسفی دەکات.
ناوبراو وتی: "ئیسرائیل لە پشت ئەو کارە شەڕانگێزانەدا بێت، پارێزراو نابێت لە وەڵامدانەوەمان.
ئێمە پێشتریش دووپاتمان کردووەتەوە کە هەر هێرشێک ژێرخانەکانمان بکاتە ئامانج، ڕووبەڕووی وەڵامی هاوشێوە دەبێتەوە".
ئەم لێدوانەی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە چوارچێوەی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دێت و ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاران لە ئاستی ئەمنیی باڵادا بەردەوام چاودێریی جموجۆڵەکانی ئیسرائیل دەکات و ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی سەربازی.