دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: بەڕوونی بە ئێرانمان وتوە ئاگر بەست کۆتایی هاتوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكی كورتدا رایدەگەیەنێت، ئێران داوای بەردەوامی دانوستاندنی كردووە و ئەمەریكایش رازی بووە. ترەمپ دەشڵێ‌، "بە راشكاوی پێمان راگەیاندوون كە ئاگربەست تەواو بووە".

ئەمڕۆ هەینی ١٠ی تەمووز دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكی كورتدا لە ترووس سۆشیاڵ دەڵێت، "كۆماری ئیسلامی ئێران داوای بەردەوامی دانوستاندنی لێ كردووین، ئێمەیش رازی بووین".

ترەمپ دووپاتیشی دەكاتەوە كە ئاگربەست كۆتایی هاتووە و دەڵێ‌، "بەڵام ئەمەریكا بە روونی و راشكاوی پێی راگەیاندوون ئاگربەست كۆتایی هاتووە".

هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ لە كاتی بەشداربوونی لە لووتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە رای گەیاند، ئەو رێككەوتنەی بە ناوی یاداشتی وەستاندنی جەنگ لەگەڵ ئێران واژوو كراوە كۆتایی هاتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP