هەرێم نیوز
سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی و مووچەکیی سنوورداری کردە سەر چەند ناوچەیەکی ستراتیژی لە باشووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمەش وەک کاردانەوەیەکی خێرا بەرامبەر پەرەسەندنی ئاڵۆزییە دەریاییەکانی گەرووی هورمز.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، سەرچاوە هەواڵییە لۆکاڵی و نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند، کە دەنگی زیاتر لە پێنج تەقینەوەی بەهێز لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری ئێران بیستراوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شوێنی تەقینەوەکان لە شار و ناوچەکانی (سیرک، دوورگەی قیشم، و بەندەری ستراتیژیی بەندەرعەباس) بووە، کە بنکە و پێگەی گرنگی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لێیە.
ئەم هێرشە نوێیەی واشنتۆن لە کاتێکدایە کە لە دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئاگربەستی نێوان هەردوولا، ئەمە بۆ جاری سێیەمە کە هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی سنووردار ناوچە جیاوازەکانی ناوخۆی خاکی ئێران بۆردومان دەکەن.