هەرێم نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە بە ڕوونی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی جۆری (F-35) بە کۆماری تورکیا، دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی تەممووزی 2026، بنیامین نەتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" (CNN)ـی ئەمریکی تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و واشنتۆن و پرسی پڕچەککردنی وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەت تورکیا، و ڕایگەیاند کە هۆشداریی داوەتە کۆشکی سپی لە مەترسییەکانی گەیشتنی ئەو جۆرە فڕۆکە ستراتیژییانە بە دەستی ئەنقەرە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی لێدوانەکانیدا جەختی لە قووڵیی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کردەوە و وتی: "لە کاتێکدا لەسەر هەندێک پرسی لاوەکی گفتوگۆ هەیە، بەڵام لەسەر پرسە گەورە و ستراتیژییەکان، من و سەرۆک ترەمپ بە تەواوی هاوڕا و کۆکین."