دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا بە فەرمی مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی مۆڵەتی گشتیی ڕێگەپێدانی فرۆشتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە و پڕۆسەی ڕاگرتنی تەواوەتیی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی تەممووزی 2026، نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە دەرەکییەکان (OFAC)ـی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، مۆڵەتی گشتیی پەیوەست بە ئێران بە تەواوی هەموار کراوەتەوە و مۆڵەتە کۆنەکە هەڵوەشێندراوەتەوە، بەمەش پڕۆسەی کۆتاییهێنان بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەستی پێکردووە.

لەمبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە، ئەم بڕیارە وەک کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆ دێت بەرامبەر بە هێرشە نوێیەکانی ئێران بۆ سەر سێ نەوتهەڵگر لە ناوچەی گەرووی هورمز. 

ئەو بەرپرسە جەختی کردەوە کە ئەو ئاڵۆزییانەی تاران لە گەرووی هورمز دروستی کردوون، لەلایەن واشنتۆنەوە بە تەواوی بێپاساو و ناپەسەند لە قەڵەم دەدرێن و ئێران بەهۆی ئەو کردەوانەوە ڕووبەڕووی "لێکەوتەی توند" دەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP