دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی کارەبا: نیوەی هاوڵاتیان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە ٣٨ هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان داتای فەرمیی پسوولەکانی مانگی ئایاری ڕابردووی لە چوارچێوەی "پڕۆژەی ڕووناکی" ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان کەمتر لە ٣٨ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، بەپێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی میدیایی "درەو"، وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەی لەسەر داتاکانی مانگی پێنج داوە و ڕایگەیاندووە، زۆرینەی هاوڵاتیان لەو مانگەدا ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 41 ڕۆژ بووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردووەتەوە، نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لەم بڕە پارە و بڕە کیلۆواتە لۆکاڵییەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە:

هەولێر43,000
سلێمانی32,000
دهۆک41,000
هەڵەبجە30,000

وەزارەتی کارەبا جەختی لە سەرکەوتنی پڕۆژەکە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 90٪ـی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە بەپێی نرخە نوێیەکان، 80٪ـی هاوڵاتیان، بەتایبەتی چینی کەمدەرامەتان، بە شێوەیەکی بەردەوام پارەیەکی زۆر کەمتر لە جاران دەدەن، بە بەراورد بەو پارەیەی کە پێشتر مانگانە بۆ کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان و کارەبای نیشتمانی خەرجیان دەکرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP