دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەستی هەرێم گەیشتە سەرۆکوەزیرانی عێراق

هەرێم نیوز

نووسراوی فەرمی بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان گەیشتە دەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوەکو لە ڕێگەی بڕیارێکی یەکجارییەوە کۆتایی بە کێشەی دامەزراندنیان بهێنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی 7ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، دوای هەوڵ و بەدواداچوونەکان، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست گەیاندنی نووسراوەکەیان بۆ بەغدا ڕاگەیاند. بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە محەمەد نەجیب، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست سەردانی فەرهاد ئەترووشی، جێگری پەرلەمانی عێراقی کرد و بەڵێنی جێبەجێکردنی کارەکانی وەرگرت.

پێشبینی دەکرێت لە بودجەی ساڵی 2027ـی دەوڵەتی عێراقدا، بڕیاری کۆتایی لەسەر دامەزراندنی هەمیشەیی ئەم فەرمانبەر و مامۆستایانە بدرێت، بەمەش ئەو کێشە مێژووییەی هەرێمی کوردستان کە ساڵانێکە بەردەوامە، بە یەکجاری یەکلا بکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP