هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە ئەنقەرە، ڕای گەیاند کە واشنتن بیر لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی F-35 بە تورکیا دەکاتەوە و کار بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانە دەکات کە پێشتر بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی 7ـی 2026، ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا زۆر باشە و بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە، تورکیا بە "هاوپەیمانێکی بەوەفاتر" ناوزەد کرد.
لە بەرامبەردا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بەڵێنی وەرگرتنی 5 فڕۆکەی F-35ـی لە ئەمریکا وەرگرتووە و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ نیگەرانییەکیان نییە و پەیوەندییەکانیان لە چاو خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا باشتر بووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە توانای سەربازیی ئێرانیان لەناوبردووە و ڕێگە نادەن دەست بە چەکی ئەتۆمی بگات.
هەروەها سەبارەت بە پرسی گەرووی هورمز، وتی کە ئەمریکا پێویستی بەو گەرووە نییە، چونکە خاوەنی بڕێکی زۆر نەوتە.
ترەمپ لەبارەی ئۆکرانیا و ڕووسیاوە ڕایگەیاند، پێی وایە دەتوانن ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە چارەسەر بکەن و ئومێد دەخوازێت ئەوە بە زووترین کات ڕوو بدات.
لە کۆتاییدا هۆشداریی دایە وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی پرسی کۆچ و وزەوە و وتی: "دەبێت ئهوروپا ئاگاداری کۆچ و وزه بێت، ئهگهرنا چیتر ئهوروپایهک نامێنێت."