هەرێم نیوز
لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان فراوان کرا و جگە لە فەرمانبەران، کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی 7ـی 2026، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیارە نوێیەکەدا، بڕی 5 هەزار و 440 پارچە زەوی بۆ بنەماڵەی شەهیدانی سەنگەر، ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوان تەرخان دەکرێت، هەروەها بڕی 15 هەزار و 499 پارچە زەویش بۆ زیندانییانی سیاسی دابین دەکرێت.
وتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کردووە، مەرجی سەرەکی بۆ سوودمەندبوون لەم زەوییانە ئەوەیە کە ئەو کەسانە پێشتر لە وەرگرتنی زەوی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەند نەبووبن.