دواین هەواڵ

عێراق‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق؛ ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل بۆ ئەمەریکا دابین دەکرێت

هەرێم نیوز

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەم دەرکەوتنی میدیایی خۆیدا دوای دەستبەکاربوونی، زنجیرەیەک بڕیاری گرنگ و گۆڕانکاریی ستراتیژی لە سیاسەتی ئابووری و نەوتیی عێراق ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی 6ـی 2026، هادلی گامبل، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئەمەریکی، دوای چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ عەلی زەیدی لە سەکۆی "ئێکس" بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە کە لەمەودوا پێشەنگیی وەبەرهێنان لە عێراق بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەبێت.

هاوکات زەیدی ڕایگەیاندووە، عێراق ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پڕکردنەوەی نەوتی کۆگاکراوی ستراتیژیی ئەمەریکا دابین دەکات، کە ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوو وڵات دادەنرێت.

سەبارەت بە ڕێکخراوی ئۆپێکیش، زەیدی هەڵوێستێکی توندی پیشان داوە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕێکخراوەکە ڕێگە بە عێراق نەدات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات، ئەوا عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە هەڵدەپەسێرێت.

چاودێران ئەم لێدوانانەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە "وەرزێکی نوێ" لە سیاسەتی دەرەوە و ئابووریی عێراق دەخوێننەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP