هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران چارەسەر کراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی بووەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: “ئاگاداری بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران، لە ئێستادا کێشەی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران چارەسەرکراوە و هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی کراوەیە و ئاسایی بوەتەوە، وەک ڕۆژانی پێشوو لەکاتژمێر (7:30) سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر 9:00ی شەو لەخزمەتی هاووڵاتییان گەشتیارانداین.