دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئۆباما بۆ ترەمپ:هەر رێککەوتنێک بکەن لەو رێککەوتنەی ئێمە باشتر نابێ

هەرێم نیوز


باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و گومانی خۆی دەربڕی لەوەی هەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران باشتر بێت لەو ڕێککەوتنەی لە ساڵی 2015 واژۆ کرابوو، جەختیشی کردەوە کە دیپلۆماسی نەک کردەوەی سەربازی باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی 6ـی 2026، میدیاکان لە زاری باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکاوە بڵاویانکردەوە، ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ABCNews" ڕایگەیاندووە، گومانی هەیە هەر ڕێککەوتنێک کە لە داهاتوودا لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بکرێت، جیاوازییەکی بنەڕەتی هەبێت یان زۆر باشتر بێت لە پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشی کارکردن (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) کە لە ساڵی 2015 لەگەڵ تاران پێی گەیشتن، پێش ئەوەی ئەمریکا لێی بکشێتەوە.

ئۆباما ئاماژەی بەوەش کردووە، دیپلۆماسی نەک کردەوەی سەربازی، باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکان، هاوکات نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی لەو تێڕوانینەی کە پێیوایە واشنتن دەتوانێت بە سادەیی چارەسەرەکانی بە هێز یان بۆردومان بسەپێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP