هەرێم نیوز
میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، کە بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان تا کاتێکی نادیار هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی 6ـی 2026، میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ڕۆژئاوای ئێران تا کاتێکی نادیار و ئاگادارکردنەوەی دیکە بە تەواوی ڕاگیراون و هەڵوەشێندراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرمی تاران، ئەم بڕیارە کتوپڕە دوای بارودۆخی ئاڵۆزی ئەمڕۆ و بەهۆی بوونی هەڕەشەی جددیی وەڵامدانەوەی سەربازی لە لایەن ئیسرائیلەوە دراوە، کە ترسی دروستبوونی پێکدادانی ئاسمانی لە ناوچەکەدا زیاد کردووە.