دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق دەکات

هەرێم نیوز 

بارزانی پێشوازی لە سوپاسالاری عێراق دەکات و لە دیدارێکدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا و هەولێر بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، 14ـی 6ـی 2026، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق کرد.

لەو دیدارەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە. هاوکات جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بووژانەوەی زیاتری ناوچەکە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، ئەم دیدارە لە چوارچێوەی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان دامەزراوە سەربازییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان ئەنجام دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP