دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق لە هەرێمی کوردستانە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026 فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئامانجی سەردانەکە "تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی هاوبەشە."

بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە چەندان پرسی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات؛ گرنگترینیان، گەرەنتیی ئاسایشی کێڵگە نەوتییەکان دەبێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی رابردووی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کۆمپانیا نەوتییەکان؛ داوا لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرابوو، گەرەنتیی ئەمنی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و زیادکردنی هەناردەی نەوت بدات. 

لە ماوەی رابردوودا، کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان رووبەرووی چەندان هێرشی درۆنی و مووشەکی بوونەتەوە؛ ئەمەش وایکرد، بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بۆ ماوەیەک بوەستێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP