دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

تاران دەنگۆی ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن ڕەت دەکاتەوە

هەرێم نیوز

سەرچاوە فەرمی و میدیاییەکانی ئێران، گەیشتنی وڵاتەکەیان بە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەت دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن کە تاوەکو ئێستا هیچ دەقێکی کۆتایی لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان ئامادە نەکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٦، ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێرانی (کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی) لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە: "هێشتا ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران یەکلایی نەبووەتەوە و ئەوەی لە لایەن هەندێک لە میدیا و سەرچاوە ڕۆژئاواییەکانەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی داڕشتنی ڕەشنووسی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن بڵاودەکرێتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە".

سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە پڕۆسەی گفتوگۆکان هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بە شێوەیەک کە تاران تاوەکو ئەم ساتەش نێوەندگێری پاکستانی (وەک لایەنی سێیەم و کۆکەرەوەی پێشنیازەکان) لە کۆتاییهاتنی دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە شێوازێکی فەرمی و کۆتایی ئاگادار نەکردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP