دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا دەستبەسەرداگرتنی یەک ملیار دۆلار لە دراوە دیجیتاڵییەکانی ئێران ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی دەستی بەسەر نزیکەی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی لە دارایی و دراوە دیجیتاڵییە رمزگۆڕدراوەکانی (کریپتۆکەرەنسی) کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گرتووە.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٩ـی ٥ـی ٢٠٢٦، سکۆت بسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە تیمە تەکنیکی و داراییەکانی حکومەتی فیدراڵ، لە چوارچێوەی چاودێریکردنی توندی سەرچاوە داراییەکانی تاران و ڕێگریکردن لە دەربازبوون لە سزاکانی واشنتن، توانیویانە شوێنپێی ئەم بڕە پارە زەبەلاحەی ئێران لە ناو تۆڕە دیجیتاڵییەکاندا هەڵبگرن و بە تەواوی دەستی بەسەردا بگرن.

بسێنت ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران لە ماوەی ڕابردوودا دراوە دیجیتاڵییەکانی وەک ئامرازێک بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆ ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان و دابینکردنی پێداویستییە داراییە دەرەکییەکانی بەکارهێناوە.

 ئەم هەنگاوە نوێیەی وەزارەتی گەنجینە، وەک لێدانێکی ستراتیژیی قورس لە سیستەمی دارایی سێبەری ئێران سەیر دەکرێت و توندکردنەوەی زیاتری گەمارۆکانی سەر تاران لە جیهانی دیجیتاڵیدا نیشان دەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP