هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە پێناو پاراستنی ژینگە، ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پاراستنی سیمای شارستانیی پایتەخت، پلانێکی بەرفراوان بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت و ٢٢ شوێنی تایبەت لە سنووری شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیدا بۆ کۆکردنەوە و فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی تەرخان دەکات.
ڕێکارەکانی شارەوانی بۆ ڕۆژانی جەژن
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی تەواوی تیمەکانی خۆی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. شارەوانی داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان و خێرخوازان دەکات کە لە پێناو تەندروستیی گشتی و پاکڕاگرتنی کۆڵان و شەقامەکان، بە هیچ شێوازێک پاشماوەی قوربانییەکانیان لە شوێنە نەشیاوەکان فڕێ نەدەن و پابەندی ڕێنماییە ژینگەپارێزییەکان بن.
لیستی تەواوی ئەو شوێنانەی کە هێڵە گەرمەکانی تەلەفۆنیان بۆ تەرخانکراوە بەم شێوازەیە:
سنووری شارەوانیی یەک:
1 کەمپی کۆمپانیای گوڵزاری شار / شەقامی ٣٠ نەقلیاتی کۆن.
2 گەڕەکی تەیراوە / نزیک مزگەوتی حاجی عەبدوڵا.
3 شەقامی ٣٠ مەتری / ژێر پردی سەیداوە.
ژمارەکانی مۆبایل: 07514034251 / 07507049198
سنووری شارەوانیی دوو:
1 کەمپی کۆمپانیای نرخ / پشت وەزارەتی پێشمەرگە.
2 گەڕەکی ئاری / بەرامبەر مزگەوتی شەهید نەجمەدین.
3 گەڕەکی کانی / نزیک باڵەخانەی شارەوانیی دوو.
ژمارەکانی مۆبایل: 07514487060 / 07503051507
سنووری شارەوانیی سێ:
1 گەڕەکی خانزاد / بەرامبەر مزگەوتی کاوانیان.
2 پشت وەزارەتی پێشمەرگە / بەرامبەر کارەبای ٢٩ مێگاواتی.
3 گەڕەکی هەولێری نوێ / نزیک مزگەوتی هەرتەل (نزیک هیوا ستی).
4 کەمپی کۆمپانیای قەدەر / سەر ڕێگای کۆنی بنەسڵاوە.
ژمارەکانی مۆبایل: 07504335703 / 07504368789
سنووری شارەوانیی چوار:
1 کەمپی کۆمپانیای گوڵزاری شار / سەر ڕێگای کۆنی بنەسڵاوە.
2 شەقامی کۆڕنیش / نزیک شاری زیلان.
3 شەقامی کۆڕنیش / بەرامبەر گەڕەکی سەرکەوتن.
4 گەڕەکی ٥ی حەسارۆک / نزیک شوقەکانی نەورۆز ستی.
ژمارەکانی مۆبایل: 07504486085 / 07514491482
سنووری شارەوانیی پێنج:
1 کەمپی کۆمپانیای زوگ / شەقامی مەخموور.
2 شەقامی کۆنی کەرکووک / ڕێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل.
3 شەقامی ١٢ مەتری / نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد.
4 شەقامی کۆڕنیش / پشت بەنزینخانەی سازین.
ژمارەکانی مۆبایل: 07504463027 / 07504515485
سنووری شارەوانیی شەش:
1 کەمپی کۆمپانیای نرخ ٦ / شەقامی مەخموور.
2 مەیدانی ئاژەڵان.
3 گەڕەکی کرێکاران / بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە.
4 گەڕەکی ماردین ٥٥ / بەرامبەر نووسینگەکانی خانوووبەرە.
ژمارەکانی مۆبایل: 07514016683 / 07504180006