دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و عەزم؛ جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ شاری بەغدا، لەگەڵ موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە و تێیدا پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان تاوتوێ کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 23ـی 5ـی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە بەغدای پایتەخت پێشوازیی لە موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد. لەم دیدارەدا، هەردوولا بە چڕی باسیان لە دۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەختی تەواو لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی ئاستی هاوئاهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوان تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و قەیرانە جۆراوجۆرەکانی بەردەم پرۆسەی حوکمرانی لە وڵاتدا.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، و دووپاتیان کردەوە کە پێویستە سەرجەم چارەسەرەکان تەنیا لەسەر بنەمای بنچینە دەستوورییەکان بن، بە جۆرێک کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP