دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 3 هەفتە

پارێزگاری بانکی ناوەندی: هیچ پلانێکمان بۆ گۆڕینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار نییە

هەرێم نیوز

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بە فەرمی ڕایگەیاند کە هیچ پلان و نیازێکیان نییە بۆ دەستکاریکردن یان گۆڕینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و دڵنیاییشی دا کە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەرە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ـی ٥ـی ٢٠٢٦، عەلی عەلاق لە لێدوانێکی کورتدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق، کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە لەم دواییانەدا سەبارەت بە ئەگەری بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخی فەرمیی دۆلار بڵاوکرابوونەوە.

 ناوبراو جەختی کردەوە کە سیستەمی دارایی و ئاڵوگۆڕی دراو جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە.

سەبارەت بە دۆسیەی دارایی و شایستەکانی هاووڵاتییانیش، پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیایی تەواوی دایە فەرمانبەران و ڕایگەیاند، کە دابینکردنی مووچە بە تەواوی مسۆگەر کراوە و هیچ جۆرە مەترسییەک لەسەر بودجەی مووچە نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP